ئاوات رحیم کریم؛ فهرهاد قادر كریم
پوخته
ئەركی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە تێڕوانین و هەڵوێستی یاخییانەی شاعیرانی كورد بەرامبەر بەدەسەڵاتی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەركی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە تێڕوانین و هەڵوێستی یاخییانەی شاعیرانی كورد بەرامبەر بەدەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ......هتد، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی سەرهەڵدانی بیری یاخیبوون، بریتییە لەو بارودۆخەی، كەلەو ڕۆژگارەدا هاتبووەكایەوە كۆمەڵێك گۆڕانكاری بەرپابوو، لە كوردستاندا ئەمانەڕۆڵیان هەبوو ، لەسەرهەڵدانی بیری یاخیبووندا ، بە تایبەت لەڕووی مێژووی و سیاسییەوە، بەواتایەکی تر یاخیبوون لەخۆڕاو دوور لە واقیعی نەتەوەوسەرچاوەی داب و نەریتە کۆمەڵایەتیی و كەلتوورییەكانەوە نایەتەدی، شاعیریش لە ڕێگای هەڵسەنگاندنی لایەنی سیاسی و كەلتووری و گێڕانەوەی ڕووداوەكانی ڕابردوو و خوێندنەوەی بۆ ئاییندە، یاخیبوون لەلای سەرهەڵدەدات.
شاعیر مرۆڤێكە خاوەن هەست و سۆزێكی تایبەتە لەناو كۆمەڵگەكەیدا، هەمیشە سەرنجی لەسەر دەردەكۆمەڵایەتییەكان و سیاسی و مێژووییەكانە، ئاگاداری خواست و ئاواتی چین وتوێژەكانی ناو كۆمەڵگەیەتی، لەڕاستییدا نووسەر لە ڕوانگەی تایبەتی خۆیەوە بەدوای چارەسەركردنی گیروگرفتە كۆمەڵایەتییەكاندایە، كە هەستی پێكردووە، هەرکاتێکیش هەست دەکات ڕووداو و هەڵوێستەکان لەڕێڕەوی سروشتی خۆیان لادەدەن و دەبنە مەترسی، دەبێتە مرۆڤێکی یاخی .